
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه و په‌یوه‌ست به رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی بونیان هه‌یه له‌و ده‌زگایانه و كار كردن بۆ نه‌هێشتنی و چاره‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن پارێزگا و لیژنهكانییهوه..

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 10ی 5ی 2017 پێشوازی كرا له شاندێكی ده‌سته‌ی كۆلێژی كتابی زانكۆیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رۆڵی كۆلێژ كیتابی زانكۆیی به‌رز نرخاند له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری مه‌عریفی و زانستی و فیكری بۆ رۆڵه‌كانی پارێزگای و پارێزگاكانی دیكه‌ی نزیك له كه‌ركووك.

به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 10ی 5ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هاته ئه‌نجام دان بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نه‌وه له رێگای لیژنهكانییهوه به ئامانجی باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری له رێگای چالاك كردنی لیژنه‌كان به دانانی پلان و ستراتیجیه‌ت.




ئامادەبووانى ئێستا 166 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.