ليژنەكانى ئه نجومه ن

لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوادانكردنه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی رێكاره‌ پێویسته‌كان ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاككردنی رێگا ده‌ره‌كییه‌كان له‌ رێگا وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ نه‌وه‌ك رسومات له‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگران وه‌ربگیرێت.

به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 18ی 9ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و پۆستانه‌ كران كه‌ هاتووبوو بۆ لیژنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ و رێگاری پێویست له‌ باره‌یانه‌وه‌ گیراوه‌ به‌ر و جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی رێكاره‌ پێویسته‌كان بۆ چاككردنی رێگا ده‌ره‌كییه‌كان له‌ رێگای وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه‌ پێشنیار كراوه‌ نه‌وه‌ك رسومات له‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگران وه‌ربگیرێت كه‌ بووه‌ته‌ بارقورسییه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه‌ و لیژنه‌كه‌ داوای كرد فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و وه‌به‌رهێنان به‌ ته‌واوكردنی مۆله‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و زه‌وی ته‌رخان بكرێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران پێش ده‌ست پێ‌ كردنیان به‌ كاره‌كانیان و لیژنه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی شاره‌وانی كرده‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی خزمه‌تگوزاری نین له‌ شاری كه‌ركووك له‌ ته‌رخان كردنی به‌ پێی به‌ریترینیان و رێژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێستا.

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
763243

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 14 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuk (1).jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu