لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ وپیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.

لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ وپیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه‌ 18ی 9ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی ئه‌نجام دا

 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوخشێندرا به‌و نوسراو هاتووبون بۆ لیژنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ , و لیژنه‌كه‌ پێشنیازی كرد تاوتوێی بابه‌تی كۆمپانیای نه‌وتی باكور بكات له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركووك به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕیارێكی گونجاو له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن له‌ باره‌یه‌وه‌.