
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 21ی 8ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا
بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و پۆستانه‌ی هاتووبوو بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵام درانه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌كتیڤ كردنی وه‌به‌رهێنانی گشتی و تایبه‌ت كرایه‌وه بۆ بوژاننه‌وه‌ی پارێزگاكه له بواره گرنگه‌كاندا و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و چاككردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاو و كاره‌با له ناحییه‌كانی پارێزگا , و داواكرا بڕێك پاره ته‌رخان بكرێت بۆ دروستكردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی كه‌ركووك كه مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان رایی ده‌كات له ره‌وشه نائاساییه‌كاندا و له‌به‌ر نه‌بونی بینایه‌كی گونجاو و چاوخشێندرا به دوسێی مامه‌ڵه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ پارچه‌یه‌ی زه‌وی تسعین و ده‌ربڕینی بۆچوونی كۆتایی له‌سه‌ری.