
لیژنه‌ی دامه‌زراندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه 25/7/2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی تور‌كان شكر سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی م.نه‌سرین خالد جێگری سه‌رۆكی لیژنه و به‌ڕێز محمد خزر ئه‌ندامی لیژنه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێ ئه‌و پێشنیار و پێشنیازانه كرا
كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و و تاوتوێ كردنی ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتووبوو بۆ لیژنه‌كه و تاوتوێ كردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی هاتوبوو بۆ لیژنه‌كه به تایبه‌ت له‌سه‌ر دامه‌زراندنه نوێكان و گواستنه‌وه وته‌نسیب له فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كانی باشوری خۆرئاوای كه‌ركووك و بابه‌ته‌كه خرایه به‌رده‌م به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ڵامیان تایبه‌ت به بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌بوو كه له ئێستادا پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌منی هه‌یه و له‌كاتی كۆتای هاتنی رێكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر.