
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 24ی 7ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می به‌ست له‌م هه‌فته‌دا بۆ وه‌رگرتنی رێكاری پێویست سه‌باره‌ت به‌و به‌بابه‌ته گرنگانه‌ی له به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووبوو و له‌وانه‌ش دراسه‌ت كردنی بابه‌تی وه‌به‌رهێنانی چاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه
به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه‌وا بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی دهاتوودا ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئیداره‌ی پارێزگا و چاودێری ته‌رخان كردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ چاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی گوڵان له‌پێش وه‌رزی ده‌ستپێكردنی خوێندن و چاككردنه‌وه‌ی رێگای شوان / قه‌ره‌هه‌نجیر وتاتوێ كردنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری رێگا و بان و دراسه‌ت كردن و تاوتوێ كردنی دۆسێی دروستكردنی بینای شوقه‌ی نیشته‌جێبون بۆ كارمه‌ندانی وه‌زارتی شاره‌وانییه‌كان له پارێزگاكه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و پلاندانانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پرۆژه‌كان كرایه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانی پارێزگا به‌پێی ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌وی ناوخۆیی و ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن هاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پسپۆرێتی لیژنه‌كه‌دایه.