ليژنەكانى ئه نجومه ن

لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوادانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌دات له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ تاوتوێ‌ كردنی بابه‌ته‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.

به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 24ی 7ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می به‌ست له‌م هه‌فته‌دا بۆ وه‌رگرتنی رێكاری پێویست سه‌باره‌ت به‌و به‌بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووبوو و له‌وانه‌ش دراسه‌ت كردنی بابه‌تی وه‌به‌رهێنانی چاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌

به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه‌وا بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی دهاتوودا ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ ئیداره‌ی پارێزگا و چاودێری ته‌رخان كردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ چاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی گوڵان له‌پێش وه‌رزی ده‌ستپێكردنی خوێندن و چاككردنه‌وه‌ی رێگای شوان / قه‌ره‌هه‌نجیر وتاتوێ‌ كردنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری رێگا و بان و دراسه‌ت كردن و تاوتوێ‌ كردنی دۆسێی دروستكردنی بینای شوقه‌ی نیشته‌جێبون بۆ كارمه‌ندانی وه‌زارتی شاره‌وانییه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و پلاندانانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پرۆژه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پارێزگا به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆیی و ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن هاتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پسپۆرێتی لیژنه‌كه‌دایه‌.

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
892556

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 29 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuknow-4.jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu