
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 23ی 7ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا
بۆ تاتوێ كردنی پلانی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئارامی ناوچه ئازاد كراوه‌كان له ده‌ستی تیرۆرستان له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان بۆ شوێنی خۆیان به زووترین كات و بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنی و داوابكرێت له حكومه‌تی ناوه‌ندی شایسته داراییه‌كان خه‌رج كات و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پۆستی ئاسایی و راپۆرتی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و شاره‌وانیه‌كان درایه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واو كردنی ئه‌و پرۆژانه كرایه‌وه كه ته‌واو نه‌بوونه له كه‌ركووك و قه‌زای داقووق بۆ خزمه‌ت كرنی گشتی.