
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 17ی 7ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا
بۆ تاوتوی كردنی ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتوبوو بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵامیان درایه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌رخان كراون ده‌بێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاربهێنرێت و نه‌گۆردرێت بۆ پڕۆژه‌یه‌كی بێ بایه‌خ و ناكرێت شوێنه سه‌وزاییه‌كان به‌كاربهێنرێت بۆ چالاكی و ده‌توانرێت ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ بدۆزرێته‌وه و پێویسته شاره‌وانی و كشت‌وكال به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی باخه‌كان و به‌ره‌و بێشبردنی و جه‌خت له‌سه‌ر كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كانی پرۆژه‌كان و وزه كرایه‌وه له‌سه‌ر (به‌تایبه‌ت كردنی كاره‌با له سێكته‌ری دابه‌شكردندا)به‌خزمه‌ت كردن و كۆكردنه‌وه و داواكرا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌ژێر رۆشنایی كۆنووسه‌كه وه‌ڵامی وه‌زاره‌ت بداته‌وه و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته فه‌رمانگه‌كانی رێگاوبان و شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كان هه‌ستن به چاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌ت شوێنی خاڵه‌كانی پشكنین و له‌وانه‌ش رێگای (گه‌ره‌كی پێشه‌سازی و خاڵی پشكنینی 1ی حوزه‌یران)