ليژنەكانى ئه نجومه ن

لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوادانكردنه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناكرێت شوێنه‌ سه‌وزاییه‌كان به‌كاربهێنرێت بۆ چالاكی و ده‌توانرێت ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ بدۆزرێته‌وه‌

به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 17ی 7ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا

بۆ تاوتوی كردنی ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتوبوو بۆ لیژنه‌كه‌ و وه‌ڵامیان درایه‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌رخان كراون ده‌بێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاربهێنرێت و نه‌گۆردرێت بۆ پڕۆژه‌یه‌كی بێ‌ بایه‌خ و ناكرێت شوێنه‌ سه‌وزاییه‌كان به‌كاربهێنرێت بۆ چالاكی و ده‌توانرێت ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و پێویسته‌ شاره‌وانی و كشتوكال به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی باخه‌كان و به‌ره‌و بێشبردنی و جه‌خت له‌سه‌ر كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كانی پرۆژه‌كان و وزه‌ كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر (به‌تایبه‌ت كردنی كاره‌با له‌ سێكته‌ری دابه‌شكردندا)به‌خزمه‌ت كردن و كۆكردنه‌وه‌ و داواكرا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌ژێر رۆشنایی كۆنووسه‌كه‌ وه‌ڵامی وه‌زاره‌ت بداته‌وه‌ و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كانی رێگاوبان و شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كان هه‌ستن به‌ چاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌ت شوێنی خاڵه‌كانی پشكنین و له‌وانه‌ش رێگای (گه‌ره‌كی پێشه‌سازی و خاڵی پشكنینی 1ی حوزه‌یران)

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
858320

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 36 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuk (11).jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu