
لیژنه‌ی دامه‌زراندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه 17ی 7ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی تور‌كان شكر سه‌رۆكی لیژنه
و به‌ئاماده‌بوونی (م.نه‌سرین خالد) جێگری سه‌رۆكی لیژنه و به‌ڕێزان( گه‌لاوێژ جه‌باری و جوان حه‌سه‌ن و محمد خزر ) ئه‌ندامانی لیژنه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی پێشنیازی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی دامه‌زراندن كرا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشكه‌ش كرابوو و هه‌روه‌ها رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و دراسه‌ت كردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی پێشكه‌ش كرابوو له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌تایبه‌ت ده‌رچوانی په‌یمانگای ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و نوسراوانه كرا كه هاتووبوون بۆ لیژنه‌كه.