
لیژنه‌ی نه‌وت و وزه وپیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه 17ی 7ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوخشێندرا به‌و نوسراو داواكارییه‌نانه‌ی هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵامیان درایه‌وه ولیژنه‌كه داوای كرد سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن نوسراوێك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای غازی كه‌ركوك بكات تاوه‌كوو ئاماده بێت له ئه‌نجومه‌ن بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن وه‌كیله‌كانی غاز له كه‌ركووك و هه‌روه‌ها به‌شداری كردنی لیژنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی خولاو دێت ئه‌نجامدان