
لیژنه‌ی دامه‌زراندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 4/7/2017 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسايى خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی م.نه‌سرین خالد و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (جوان حه‌سه‌ن وگه‌لاوێژ جه‌باری ومحمد خزر) ئه‌ندامانی لیژنه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و مامه‌ڵانه كران كه هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵام درانه‌وه و تاوتوێ كردنی رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و داواكرا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئاخاوتن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان بكات بۆ ناردنی پلانی ساڵانه‌ی خۆیان بۆ لیژنه‌كه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌ردانیكردن و مێواندارییان بۆ چاودێری حاڵه‌ته‌كانی حه‌ره‌كه‌ی میلاك له فه‌رمانگه‌كانیان