
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 3ی 7ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا
بۆ تاوتوێ كردنی پڕۆژه‌ی به‌تایبه‌ت كردنی كاره‌با ( گرێبه‌ستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت ) له پارێزگاكه و لیژنه‌كه داوای كرد دراسه‌تی بابه‌ته‌كه بكرێت له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌ن و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.