
لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ست به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه ده‌كات.به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 12ی 6ی 2017
لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا بۆ تاوتوی كردنی ئه‌و پۆستانه‌ی كه هاتووبوون بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵام درانه‌وه , لیژنه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه (رێگا و بان و شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كان) به چاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌ره‌گییه‌كان و به‌تایبه‌ت رێگای قه‌ره‌هه‌نجیر كه زیانێكی زۆری پێ گه‌شتووه و رێگا ناوخۆییه‌كان و باخچه‌كان له‌گه‌ڵ روناكییه‌كانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی كاره‌با بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی جوان و خۆش بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركووكی له شه‌وانی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی پیرۆزدا وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی رێگا ده‌ره‌كییه‌كان وه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی نمونه‌یی له‌لایه‌ن بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبیله‌كانه‌وه لیژنه‌كه پێشنیار ده‌كات كاری چاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌ره‌كییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بدرێته وه‌به‌رهێنان و به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی پێویست بۆ ئه‌م ره‌وشه داراییه گرانه.هه‌روه‌ها لیژنه‌كه تاوتوێی سه‌ره‌تایترین به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی كرد و تیشك خرایه سه‌ر بۆ ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به كاره‌كانی لیژنه‌كه‌وه (هاندانی گواستنه‌وه به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت و په‌ره‌دان به ئاستی خزمه‌تگوزاری و بژێوی هاوڵاتی )بۆ پێشكه‌ش كردنی پلانه‌كان بگونجێت له‌گه‌ڵی.هه‌روه‌ها لیژنه‌كه كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاری نوێی نیشته‌جێبوو بۆ پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی دیزاینی بنه‌مایی پارێزگای كه‌ركووك و بۆ رێككه‌وتن له سه‌ر میكانزمی هه‌ماهه‌نگی و چاودێری قۆناغه‌كانی كار .




ئامادەبووانى ئێستا 18 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.