
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 5ی 6ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا
له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان (جێگیری هونه‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با و ئاوه‌رۆ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و پلاندانانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانی و نوێنه‌رانی فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان ) بۆ تاوتوێی كردنی حاڵه‌ته‌كانی لێكدان له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنی دیزاینی ناوچه‌ی باشوری گه‌ڕه‌كی دۆمێز و نیدا نه‌خشه‌ی / 1146 له‌سه‌ر داوای لیژنه‌كه وتاوتوێ كردنی بۆچوونه كۆتاییه‌كان بۆ پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه‌كان ..