لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوادانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تاوتوێی دیزاینی ناوچه‌ی باشوری خۆر ئاوای دۆمیز ده‌كات.

به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 31ی 5ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا

به‌ مێواندارێتی جێگری پارێزگار بۆ كارووباری هونه‌ری بۆ گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر هه‌موار كردنی دیزاینی كه‌رتی بۆ ئه‌و پارچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته‌ باشوری خۆرئاوای ناوچه‌ی دۆمیز وبڕیار درا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ئاودێری بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌رهه‌ڵتسن.