
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 30ی 5ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا
بۆ تاوتوی كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له خشته‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كه‌دا هاتووبوو و پێك هاتووبوو له (20) بڕگه له بواری دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه ناوچه ئازاد كراوه‌كان وپێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ماییه‌كان بۆ هاوڵاتیانی قه‌زاو ناحییه‌كان و گشتاندنی ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتووبوو له لایه‌نی بالا و تایبه‌تمه‌نده به وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌كانی پێدانی پێشوه‌خت و هه‌روه‌ها تاوتوێی راپۆرتی هه‌ردوو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی و په‌روه‌رده‌ی كرد و تاتوێ كردنی ئه‌و پێشنیاره‌ی پێشكه‌ش كرابوو به دروستكردنی رێگایه‌كی گه‌شتوگوزار بۆ به‌نداوی خاسه چای و مێواندارێتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كرد پلانی ساڵانه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كردبوو و تاوتوێ كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته بڕێك پاره ته‌رخان بكرێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی پزیشكی دیاری كردن(ره‌نین) له نه‌خۆشخانه‌كانی ئازادی و كه‌ركووكی گشتی.