لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی قەرە هەنجیر دەکات بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کێشە و گرفتەکان.

لیژنەی نەوت و وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبونەوەی خولاوی خۆی ئەنجام دا ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٦ی ۳ی ۲۰۱۷ بەسەرۆکایەتی ئەندازیار ئەحمەد عەسکەری و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە بۆ تاوتوێ کردنی ئەو پۆستانەی هاتووبون لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە بۆ لیژنەکە و وەڵام درانەوە،

لیژنەکە سەردانی ئەنجومەنی ناحییەی قەرە هەنجیری کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کارەکانی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی ناحییەکە و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕوی کارەکانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرایەتی ناحییەکە دەبێتەوە و گەیشتن بە ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو گرفتەکان.