
لیژنه‌ی دامه‌زراندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26 /2 /2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی م.نه‌سرین خالد و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان(جوان حه‌سه‌ن و محمد خزر) ئه‌ندامانی لیژنه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و مامه‌ڵانه كران كه هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵام درانه‌وه و تاوتوێ له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییانه كرا كه له لایه‌ن ده‌رچوانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو بۆ وه‌رگرتنیان له كۆلیژی پۆلیس و ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕا ، و چاودێری كردنی سكاڵای هاوڵاتیان و له‌وانه‌ش ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌لایه‌ن گروپێك له ده‌رچوانی كۆلیژی بزیشكی زانكۆی كه‌ركووك پێشكه‌ش كرابوو بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووكن به‌ڵام له كاتی دامه‌زراندنیان دابه‌شكراونه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی دیكه‌دا هه‌ر بۆیه داواكرا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌فه‌رمی داوا بكات له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستنی بیانگه‌رێنێته‌وه بۆ كه‌ركووك چونكه شاره‌كه پێویستی به خزمه‌تیان هه‌یه ، هه‌روه‌ها تاوتوێ كردنی ئه‌و سكاڵایه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركووكی سه‌ر به میلاكی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو وفه‌رمانی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غدا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2004 هه‌ر بۆیه داواكرا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داوا بكات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك سه‌رجه‌م ئه‌و به‌راییانه بنێرێت كه په‌یوه‌ستن به به‌باته‌كه‌وه تاوه‌كوو بزانرێت تا چه‌ند فه‌رمانگه‌كان پێویستیان به خزمه‌تیان هه‌یه و هه‌روه‌ها تاوتوێ كردنی بابه‌تی دیكه‌ی گرنگ.