
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه و به ئامادبوونی به‌ڕێز ره‌مله حه‌مید جێگری سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 22 /2 /2017 لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق وبه‌ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگای كه‌ركووك بۆ كاروباری هونه‌ری
بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌بده‌یتكردنی دیزانی بنچینه‌یی قه‌زای داقوق بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و رێگری و سكاڵانه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتیان پێشكه‌ش كرابوو و بۆ هۆی كه په‌سه‌ند كردنی دیزانه بنچینه‌ییه‌كه دوابخرێت و بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی فراوان ئه‌نجام بدرێت به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی و په‌سه‌ندكردنی و ته‌واو كردنی پڕۆژه‌كه وه‌ك خزمه‌تێك به هاوڵاتیانی شاری داقوق