
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به سه‌رۆكایه‌تی یاساناس جوان حه‌سه‌ن عارف سه‌رۆكی لیژنه رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 8ی 2ی 2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار ره‌مله حه‌مید ئه‌ندامی لیژنه
پێشوازی كرد له نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی 1325كه‌ركووك له دیدارێك تاوتوێی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆف كرا له پارێزگاكه و هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش وه‌كو سیمیناری گفتوگۆكردن بۆ تاوتوێ كردنی پرۆژه یاسایی پاراستنی خێزان له توندوتیژی خێزانی و جگه له به‌ستنی سیمینار له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئه‌كادیمی له زانكۆی كه‌ركووك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.