
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه و به ئامادبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 30/1/2017 لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی حۆی ئه‌نجام دا، بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌دا هاتووبو له‌وانه‌ش ئه‌و پۆستانه‌ی كه هاتووبو بۆ لیژنه‌كه له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه و وه‌ڵامدرانه‌وه و تاوتوێ راپۆرتی وۆڕك شۆپی پڕۆگرامی پێشكه‌وتن كرا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی یاسایی ژماره 21ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو و ئه‌و پێشنیازانه‌ی تیایدا هاتووه.
لیژنه‌كه مێواندارێتی به‌ڕێز عه‌لی حومادی جێگری هونه‌ری پارێزگاری كه‌ركووكی كرد بۆ تاوتوێ كردنی راپۆرتی جێبه‌جێكراوی راپۆرته‌كان و راپۆرتی دیزاینی بنه‌مایی بۆ شاری كه‌ركووك و داقوق و هه‌روه‌ها لیژنه‌كه مێواندارێتی ئه‌ندازیار یاڵچین مه‌هدی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووكی كرد بۆ تاوتوێ كردنی ره‌وشی گشتی سیسته‌می وزه‌ی كاره‌با و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه له ماوه‌ی رابردودا وهه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه بۆ ده‌ربازبوون له‌و كێشانه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌لته‌رناتیڤ له پێناو به‌رده‌وامی دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان و ده‌زگاكان و فه‌رمانگه‌كان له پارێزگاكه وه‌ك خزمه‌تێك بۆ یه‌رژه‌وه‌ندی گشتی.