
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 29ی 1ی 2017 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا بۆ تاوتوی كردنی رێكاره پێویسته‌كان له پلان و پڕۆژه ئیستراتیجیه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری به‌رێژه‌ی 55% له شایسته‌كانی پڕۆژه ئیستراتیجیه‌كان له نێو به‌ڕنامه‌ی بوژاننه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان له‌ژێر رۆشنایی نوسراوی هاتوی وه‌زاره‌تی پلاندانان
و گرنگیدان به‌و توێژه كه زیاتر له رێژه‌ی 20% پێكدێنن له كۆمه‌ڵگای كه‌ركووكی به‌هۆی ره‌وشی ئابوری و ئه‌منی له دوای حوزه‌یرانی 2014 وبرزبونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی و گه‌ڕان به دوای هه‌لی كر بۆ هاوڵاتیانی له نێو هه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی. هه‌روه‌ها لیژنه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه پڕۆژه‌ی دیزاینی بنه‌مایی بۆ شاری كه‌ركووك یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كان و پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و پڕۆژه‌كان و پلاندانانی ستراتیجی بۆ به‌رده‌وامی بوژانه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان و پارێزگاری كردن له‌و پشكه‌وتنانه.