
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه و به ئامادبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 24 /1 /2017 لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا له‌م هه‌فته‌یه‌دا،
بۆ تاوتوێ كردنی پلانی 2017 له ژێر رۆشنایی راپۆرتی جێبه‌جێكاری كه له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌وه و وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه هاتووه له دوای ده‌ست نیشان كردنی شایسته‌كانی پارێزگای كه‌ركووك له بوژاننه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان و پترۆدۆلار بۆ ئه‌م ساڵ به بڕی(919,448,017) ملیار دینار و هه‌روه‌ها لیژنه‌كه چاوی خشاند به پلانی لیژنه‌كانی پرۆژه‌كان له ژماره‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی سه‌ر به كه‌ركووك...