
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه و به ئامادبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 17 /1 /2017 لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی حۆی ئه‌نجام دا..
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێ كران كه له خشته‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كاندا هاتووبون هه‌ر بۆیه تاوتوێی ئه‌و پۆستانه‌ی كرد كه هاتووبون بۆ لیژنه‌كه له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه و وه‌ڵامدرانه‌وه وبڕیاری خزمه‌ت كردنی زیاتر درا به هاوڵاتیانی شاره‌كه به پشت به‌ستن به دروشمی لیژنه‌كه بۆ ساڵی 2017 تایبه‌ت به (پاڵپشتی كردنی كه‌رتی تایبه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك به وه‌به‌رهێنانی خۆجێی و ده‌ره‌كی بۆ بوژاننه‌وه و باشتركردنی ژینگه) و داوا بكرێت له ئیداره‌ی كه‌ركووك بڕیك پاره ته‌رخان بكرێت بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و قوتابخانانه‌ی ته‌واو نه‌بووه له ساڵی 2016 بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت بۆ وه‌رزی دووه‌می ساڵی خوێندنی 2016/2017 و پێشكه‌ش كردنی میكانزمێك بۆ كۆكردنه‌وی هاوكاری بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی و چاودێری ته‌واو كرایه‌وه له نێوان فه‌رمانگه‌كان له كاتی ئه‌نجام دانی كار و پڕۆژه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی یه‌كه ئیدارییه‌كان وه‌ك خزمه‌تێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پشت به‌ستن به شه‌فافیه‌ت...