
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوارَ شه‌ممه 11 /1 /2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه به‌ڕێزان (ره‌مله حه‌مید و سلفانا بۆیا ناصر) له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت كرا كه له كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌دا هاتووبون له‌وانه‌ش تاوتوێ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵامدرانه‌وه و تاوتوێ راپۆرتی كۆتایی چالاكییه‌كان بۆ ساڵی 2016
و هه‌روه‌ها تاوتوێی راپۆرتی سه‌رۆكی لیژنه كرا له‌سه‌ر سه‌ردانی كردنی بۆ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی توێژی كه‌ڕ وڵاڵه‌كان و داواكرا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن مێواندارێتی لیژنه‌ی باڵا بۆ كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵاتی پێكهێنراوه بۆ چاودێری كردنی بابه‌تی بڕینی موچه‌ی ئه‌وانه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه و بخرێته به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و سكاڵایه‌ی كرد كه هاتووبوو له‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن كه توشی روداوی هاتووچۆ هاتووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كراوه و داواكرا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داوا له ماڵی په‌ككه‌وتوان بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ته‌مه‌نه بۆی..