
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه 11 /1 /2017
به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه به‌ڕێزان (ره‌مله حه‌مید و سلفانا بۆیا ناصر) پێشوازی كرد له تیمێكی خۆجێی بۆ جێگیر كردنی میكانزمێكی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌له‌فی مافی مرۆف له كه‌ركووك كه پێكهاتووبوو له نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دنی بۆ تاتوێ كردنی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان تیمه‌كه و لیژنه‌كه له سه‌ر ئه‌و زوڵمه‌ی له دژی مافی مرۆف ده‌كرێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆت له‌سه‌ری به به‌ڵگه‌وه.