
مامۆستا جوان حه‌سه‌ن عارف سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 9ی 1ی 2017 پێشوازی كرد له به‌ڕێز خالده عه‌لی سه‌رۆكی تیمی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (جه‌نده‌ر) له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له دیدارێك هه‌ردولا تاوتوێی ئه‌و پرۆژه و پێشنیارانه كرا كه پێشكه‌ش كرابوو له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه و له ساڵی2017 دا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له نه‌وانه‌ش هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و له پێناو گۆڕینی ره‌وش و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێك له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجومه‌ن و كۆمیسیۆنه‌كه و ئه‌نجام دانی چه‌ند چالاكییه‌كی هاوبه‌ش پێكه‌وه له‌سه‌ر رۆڵی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاڵپشتی كردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان ده‌باڵێون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو..




ئامادەبووانى ئێستا 9 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.