
به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه و به ئامادبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 9 /1 /2017 لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی حۆی ئه‌نجام دا،
بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌دا هاتووبو له‌وانه‌ش ئه‌و پۆستانه‌ی كه له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه هاتووبو به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به راپۆرتی پڕۆژه‌كانی پارێزگاكه له بواره جیاوازه‌كاندا و وه‌ستان له سه‌ر رێژه‌ی جێبه‌جێكردن له پڕۆژه گرنگه‌كان و ستراتییه‌جێكان له كاتی سه‌ردانی كردن بۆ پردی شێوه سوور كه پارێزگای كه‌ركووك به هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه له باشوری رۆژهه‌ڵاته‌وه ، هه‌ر بۆیه به‌نداوی شێوه سوور له بواره‌كانی ئابووری وبازرگانی و كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزاری گرنگی خۆی هه‌یه و تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی كرا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه نیشته‌جێبووه‌كانی كه وه‌ستاوه له كاركردن. له كۆتاییدا جه‌خت كرا له‌سه‌ر به‌گڕ خستنی تواناكانی گه‌نجان له بواره‌كانی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و دورخستنه‌وه‌یان له دیارده نێگه‌تیڤه‌كان كه ده‌بێته هۆی تێكدانی ژیان و ته‌ندروستیان...




ئامادەبووانى ئێستا 9 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.