
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه 3 /1 /2017 به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (سلفانا بۆیا ناصر) ئه‌ندامی لیژنه پێشوازی كرد له زه‌ینه‌ب ئیبڕاهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خانمان له كه‌ركووك،
بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی هاتووبون بۆ لیژنه‌كه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی سودمه‌ندبوون له هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی و له ئێستادا هاتۆته بڕان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوبراو و وه‌زاره‌تی پلاندادنانه‌وه . هه‌ر بۆیه لیژنه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ژماره‌ی گشتی سودمه‌ندبوان له هاوكارییه‌كه 20520 و هه‌روا ئاشكرای كرد ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هاوكارییه‌كانیان لێ بڕاوه 6027 كه‌سه هه‌ر بۆیه لیژنه‌كه داوای كرد سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاخاوتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سته‌مه له‌سه‌ر ئافره‌تانی كه‌ركوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌و هاوكارییه هه‌یه‌و له 95% هیچ پاڵپشتییه‌كی داراییان نیه.




ئامادەبووانى ئێستا 9 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.