
رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 1/11/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه (لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه ) كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا چاوخشێندرا به‌و پۆستانه‌ی كه هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان و تاوتوێ كردنی ژماره‌یه‌ك خاڵ كه له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هاتووبوو له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوان و بێ كاران له پارێزگاكه و داوا بكرێت یاسایی ناوخۆیی ده‌ربكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پێشنیازه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و رێكاری ئیداری بگیرێته به‌ر له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.