
رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 3/10/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه.
لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی راپۆرتی كۆتایی كرا بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیجی بۆ پارێزگای كه‌ركوك له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و پلاندانان و تاوتوێ كردنی ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتووتوبون بۆ لیژنه‌كه و وه‌رگرتنی رێكاری پێویست له‌سه‌ریان له‌گه‌ڵ مێواندارێتی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی له‌سه‌ر دێزاینی بنچینه‌یی.