
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 3/10/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی به‌ست به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه به‌ڕێزان (له‌یلا محمد و ئه‌ندازیار رمله حمید).
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئه‌و پۆستانه كرا كه هاتووبون بۆ لیژنه‌كه وداوا كرا له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پاڵێوراوی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ نوێنه‌رایه‌تی له‌و هاوپه‌یمانییه‌ی وا برێاره پێكبهێنرێت له لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ئیمێرجینسی 1325 كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درا.