
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری ژنان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نزیكه‌وه و به‌چڕی چاودێری كه‌یسی ئه‌و منداڵه ده‌كات كه ناوی فه‌هده و له لایه‌ن زڕ دایكی و باوكی هاته لێدان و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه توشی برینێكی قول بێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه كه‌وتوه ,
به‌ڕێز جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆف هه‌ستا به ئه‌نجامدانی چه‌ندین په‌یوه‌ندی چڕوپر و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و له‌وانه‌ش رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆییه‌كان له پێناو رزگاركردنی و هه‌ستا به سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی خێزانی ومنداڵ له توندوتیژی خێزانی بۆ چاودێری ئه‌و رێكارانه‌ی گیراوه‌ته به‌ر له سه‌ر كه‌یسی منداڵه‌كه و چاوی كه‌وت به‌و پارێزه خۆبه‌خشانه‌ی كه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه خۆبه‌خشانه داكۆكی بكه‌ن له‌سه‌ر منداڵه‌كه.به‌ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگادرابوون له ته‌ندروستی منداڵه‌كه به ناوی فه‌هد و ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه دراوه له لایه‌ن كادره پزیشكییه‌كانه‌وه و ئه‌و چاره‌سه‌ر پزیشكیانه‌ی ئه‌نجام دراوه بۆ منداڵاهكه , لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری ژنان و منداڵان به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه به‌یاوه‌ری ئه‌ندازیار ره‌مله حه‌مید سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكیان كرد.