
لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 29/6/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز په‌روین محمد ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه وبه ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوخشێندرا به ئه‌نجامه وه‌زارییه‌كان و ئه‌و نوسراوانه ى هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و جێگیر كردنی ئه‌و راپۆرتانه‌ی هاتوبون بۆ لیژنه‌كه له لایه‌ن ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به‌داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا وتاوتوێ كردنی چه‌ندین بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی دیكه