
رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 27/6/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه. لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری له شاری كه‌ركوك كرا و گاریگه‌رییه‌كانی نه‌هاتنی شایسته داراییه‌كان بۆ پارێزگاكه و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێك به تایبه‌ت له كه‌رته‌كانی شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كان و تاوتوێی كردنی چه‌ندین كاروباری دیكه‌ی گشتی.