لیژنه‌ی مافی مرۆڤـ و كاروباری خانمان و منداڵان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جه‌نگ و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی كرد كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كاری لیژنه‌كه‌وه‌.

لیژنه‌ی مافی مرۆڤـ و كاروباری خانمان و منداڵان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 19/6/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی یاساناس جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ به‌ڕێزان (له‌یلا محمد و ئه‌ندازیار رمله‌ حمید و سلفانا بۆیا ناصر) سه‌ردانی لیژنه‌ی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جه‌نگ و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانیان كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا چاویان كه‌وت به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ و تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی كرد كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كاری لیژنه‌كه‌وه‌ و ئه‌و خزمه‌ت گوزارییانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قه‌ره‌بوو ده‌یانگرێته‌وه‌ جگه‌ له‌و كێشه‌ و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م كاری لیژنه‌كه‌.