
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 11ی 4ی 2017 ، پێشوازی كرد له هه‌ردوو پارێزه‌ر (نه‌دی به‌كر و سروشت هه‌ڵبجه‌یی ) كه به‌ڕێكردن له هه‌ڵبجه‌ى شه‌هیده‌وه هاتووبون بۆ كه‌ركووك بۆ پاڵپشتی و پیرۆزبایی كردن له ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركووك به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌دیهێنانی به‌رزترین پله ده‌كاته‌وه له دادپه‌روه‌ری و رونی بۆ دامه‌زراندن له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و دانانی رێكخستن و زانیاری پێویست پێك بێت له ده‌ستكه‌وتنی شایسته‌ترین و به‌پێی سهرهتایترینیان و پله‌كانی په‌سه‌ندی ئه‌و خێزانانه‌ی كه هیچ بژیوییهكی ژیانیان نیه له نێوێندا ئه‌و ده‌رچوانه‌ی بێكارن.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی دوو شه‌ممه 10/4/2017 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ره‌وشی ئێستای ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كرا بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان و پته‌و كردنی روحی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك

شاندێكی باڵا له پارتی چاكسازی توركمانی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی حیزب و شاندی یاوه‌ری و له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ كرا رۆژی چوار شه‌ممه 5ی 4ی 2017.





ئامادەبووانى ئێستا 17 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.