
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاری دا كار به پڕۆژه‌ی به‌تایبه‌ت كردنی كاره‌با له پارێزگاكه رابگیرێت كه وزاره‌تی كاره‌بای ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیاكانی وه‌ربه‌هێنان هه‌ستاوه پێی و هه‌ردوو لیژنه‌ی وزه و پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بهبهرهێنان له ئه‌نجومه‌ن سه‌رپشك كرد به تاوتوێ كردنی پڕۆژه‌كه له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانییه‌وه و پێشكه‌ش كردنی پێشنیازی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه له لایه‌كه‌وه و به‌ره‌وه پێشبردنی كه‌رتی كاره‌باكه له لایه‌كی دیكه‌وه

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و ئاودهكانی و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك

ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك رۆڵی حه‌كیمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رز ده‌نرخێنێت بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌یبووه له پته‌وه كردنی روحی برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و به‌دی هێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان و رۆڵی هه‌وڵوێستی قاره‌مانێتی كه‌ركووكییه‌كان به‌رز نرخاند له رووبه‌ڕوبوونه‌وی و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی تیرۆریستان له میانه‌ی سه‌ردانی شاندێك هات له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ پارێزگای دهۆك

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نك له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه ئۆڤه‌رێكی وه‌به‌رهێنان بخاته به‌رده‌م كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی بۆ جێیه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌ربه‌رهێنان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌با به ووزه‌ی 22مێگا وات و سوود وه‌رگرتن له پاشماوه كۆكراوه‌كان له دوای گوێگرتن له رونكردنه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پلاندانانی ئیسیتراتیجی و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان





ئامادەبووانى ئێستا 22 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.