
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به یاوه‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجومه‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی باحی كه‌ركووكی یه‌كیان رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 7ی 5ی 2017.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و نوسینگه‌كانی پشكنه‌ره گشتییه‌كان رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 3ی 5ی 2017.

به ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌كووك و لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و حكومی كۆلێژی قه‌ڵه‌می زانكۆیی یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی خۆی ئه‌نجام دا له ژێر دروشمی (به‌ره‌و ئیداره‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی ره‌شید و كاریگه‌ر) رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 3ی 5ی 2017.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌شداری كرد له دابه‌شكردنی به‌خششی مانگانه به‌سه‌ر 350 خێزان له كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه له كه‌ركووك شه‌هیدبوون له كاتی شه‌ری دژ به تیرۆریستانی داعش كه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیایه‌كانی به‌رهه‌م هاته پێشكه‌ش كردن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 3ی 5ی 2017.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بورهان مزهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی له ئه‌نجوومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2ی 5ی 2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشت‌وكال و ئاودێری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و سایلۆی كه‌ركووك كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێی كردنی پلانه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێی كشتوكاڵی و چونییه‌تی كۆتایهێنان به‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوی جوتیاران ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت به بازار كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.




ئامادەبووانى ئێستا 21 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.