
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد كه له نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره هاته ئه‌نجام دان به ئاماده‌بوونی لیژنه‌كانی ( یاسایی و دارایی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری ) و جێگری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری ته‌كنیكی و راوێژكاری پارێزگاری كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 31/7/2016

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی یه‌ك شه‌ممه 24/7/2016 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و ئه‌منی شاره‌كه‌یان كرد.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك داوای كرد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی) هاوكاری پارێزگاكه بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی جدی نیه له گه‌ڕانه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها هه‌وڵ هه‌یه بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی دیمۆگرافی پارێزگاكه كه ماده‌ی 140ی ده‌یگرێته‌وه و داوای كرد له نزیك ناوچه‌كانی خۆیان كه‌مپیان بۆ بكرێته‌وه نه‌ك له كه‌ركوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورسایی زۆریان له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌جێهێشتوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیارندا.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت خێزانی ئاواره له كه‌ركوك جێگیر بكات روبه‌ڕوی توندترین رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه چونكه ده‌بێته هۆی گۆڕینی سیاسه‌تی دیموگرافی شاره‌كه و داوای له ئیداره‌ی پارێزگا كرد زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانی خۆیان له ژێر رۆشنایی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و داوای له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نزیك ناوچه‌كانی خۆیان كه‌مپیان بۆ بكه‌نه‌وه نه‌ك له كه‌ركوك.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 12/7/2016 پێشوازی كرد له ئه‌ندازیار یه‌ڵچین مه‌هدی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای ناوچه‌ی باكوور و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك.




ئامادەبووانى ئێستا 13 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.