
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 5/9/2016 به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێزان (ساهیره سه‌یف ا‌لدین و سویتلن استیفان ) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری كه‌ركویان كرد.ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌دنان ره‌زا بابا به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیار و سه‌رۆك به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كه و فه‌رمانگه‌ی پلان دانان كۆبووه‌وه.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد كه له نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره هاته ئه‌نجام دان به ئاماده‌بوونی لیژنه‌كانی ( یاسایی و دارایی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری ) و جێگری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری ته‌كنیكی و راوێژكاری پارێزگاری كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 31/8/2016

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه 29 /8/2016 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و ئه‌منی شاره‌كه‌یان كرد.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد به ئاماده‌بونی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌ن و جێگری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری هونه‌ری ونوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوك و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی هه‌ڵۆی كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 23ی 8ی 2016.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ قه‌زا و ناحییه‌كان بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی دێته به‌رده‌م قه‌زا و ناحییه‌كان له كاتی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان (رعد رشدی و سویتلن استیفان ) ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و به‌ڕێز جواد جاسم رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 24ی 8ی 2016 سه‌ردانی قه‌زای داقوقیان كرد.




ئامادەبووانى ئێستا 13 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.