
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌روای 8ی 8ی 2017
وبه ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێكی ناوه‌ندی دووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز فه‌رهاد یاسین به‌رپرسی ناوه‌ند. ئامانج له‌م سه‌ردانه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ پاڵپشتی و پشتگیری كردن له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتینی پارێزگهكهدایه به‌سه‌رجه‌م پێكهاته و چینهكانییهوه.