
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م حیزبه كوردستانییه‌كان و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد
و تیایدا داوای كرد ئه‌نجومه‌نێك پێكبهێنرێت بۆ به‌رز راگرتنی ئاڵای كوردستان و پاڵپشتی زیاتری بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك