
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 24/7/2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز گه‌لاوێژ جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ڕێز شێرزاد عادل ئه‌ندامی لیژنه وبه‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا پلانی لیژنه‌كه بۆ ساڵی 2017 و چه‌ندین پێشنیار و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كاری لیژنه‌كه‌وه تاوتوێ كرا بۆ چاودێری كردن و ئه‌كتیڤ كردنی هه‌ندێك له‌و به‌ند و بڕگانه‌ی بتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت و ده‌كه‌وێته سنوری ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كانه‌وه و په‌یوه‌سته به قۆناغه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هاتووه له ماده‌ی 140 له ده‌ستوری عێراق جگه له چاودێری كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان و كێشه و سكاڵای هاوڵاتیان كه ده‌كه‌وێته سنوری پسپۆرێتی لیژنه‌كه‌وه و ئه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 ئه‌یانگرێته‌وه زه‌وییه‌كان بكرێته ناویان.




ئامادەبووانى ئێستا 18 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.