
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 23ـی 7ـی 2017 كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێ كردنی پلانی لیژنه‌كه بوو له ماوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كان كرایه‌وه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كه‌وه و چاودێری كێشه‌كان وسكاڵای هاوڵاتیان و دانانی چاره‌سه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان