
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 23ـی 7ـی 2017 كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مافی مرۆف و كارووباری خانمان و منداڵ له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانانه دێت كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان بۆ تاوتوێ كردنی پلانی لیژنه‌كان له ماوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی تیشك خستنه سه‌ر كێشه‌كان كرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته سنوری پسپۆریتی لیژنه‌كه و و دانانی چاره‌سه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رده‌وامی دان به سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كان كه ده‌كه‌وێته‌وه سنوری پسپۆرێتی و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كه‌وه و باشتركردن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان.