ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی ناحییه‌ی شوان تاوتوێی ره‌وشه‌كانی خزمه‌تگوزاری و كێشه‌كانی ناحییه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی ناحییه‌ی شوان تاوتوێی ره‌وشه‌كانی ئێستای ناحییه‌كه‌ی كرد به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزاری و ئه‌و كێشانه‌ی قه‌یرانی دارایی دروستی كردووه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتیانی ناحییه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵی.

 له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی به‌ڕێزیان هات له‌ شاندێكی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی ناحییه‌ی شوان رۆژی پێنج به‌رواری 20ی 7ی 2017.