
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبووه‌وه رۆژی چوار شه‌ممه 19ی7ی 2017.بۆ تاوتوێی كردنی پلان و پرۆگرامی لیژنه‌كه له ماوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به ده‌ست هاتووه
به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی رووبه‌ڕوی كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌بێته‌وه ودابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هه‌روه‌ها رۆڵ و گیانفیدایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئه‌و هه‌ولانه‌ی داوییانه له پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان به‌رزنرخاند له هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستان.